به ڤیدیۆ: ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌قامی مانهاتن ببینه
30 كه‌س بریندار بوون
K24 – هه‌ولێر:
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌قامی 23 مانهاتنی رۆژئاوای نیویۆرك له ئه‌مریكا ژماره‌ی برینداره‌كان گه‌یشتووه‌ته "30" كه‌س.
ته‌قینه‌وه‌كه كاتژمێر 4:00 ی به‌ره به‌یان به‌كاتی كوردستان روویداوه و ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه به‌هێز بووه و له چه‌ند گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌یه‌ك بیستراوه.
له‌م ڤیدیۆیه‌دا ساتی ته‌قینه‌وه‌كه تۆمار كراوه كه له ناوچه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغ و به‌رده‌م كافیتریا و خواردنگه‌كانی ئه‌و شه‌قامه‌دا روویداوه و به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه به هۆی مه‌نجه‌ڵێكی هه‌ڵمییه‌وه ئه‌نجامدراوه.
لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و رووداوه به‌رده‌وامه و به گوێره‌ی زانیاریی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته ئه‌و ته‌قینه‌وه ئامانجدار بووه به‌ڵام هێشتا پشتڕاستیان نه‌كردووه‌ته‌وه كه كرده‌كه تیرۆریستییه یان نا.