له میحوه‌ری خازر داعش به سێ خۆكوژ هێرش ده‌كاته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه
K24 – هه‌ولێر
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری خازر رایگه‌یاند چه‌كدارانی داعش به سێ خۆكوژ هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه.
لیوا ئه‌حمه‌د كۆیی فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری خازر به كوردستان24 رایگه‌یاند خۆكوژێكی داعش له نزیك سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه خۆی ته‌قانده‌وه كه به‌داخه‌وه سێ پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و پێنجی دیكه‌شی بریندار بوونه.
گوتیشی چه‌كدارانی داعش له شوێنه‌كانی تر به هاوه‌ن و بی كه‌ی سی و ئارپی جی ته‌قه‌یان ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی كه دره‌فه‌ت بۆ ئه‌و سێ خۆكوژه بڕه‌خسێنن و خۆیان بگه‌ینه ناو سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌كان ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامیان دایه و هێرشه‌كه‌یان تێك‌شكاند.
لیوا ئه‌حمه‌د كۆیی هه‌روه‌ها گوتی خۆكوژێك له نزیك سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه خۆی ته‌قاندنه‌وه كه له ئه‌نجامدا سێ پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و پێنجی دیكه‌شی بریندار بوون. دوو چه‌كداری دیكه‌ی داعش كه پشتوێنی بۆمبه‌كراویان پێی بووه، به‌جێیانهێشتووه و رایانكردووه، یه‌كێكیشیان خوێنی لێ رژاوه و بریندار بووه.