هێرشی چه‌كدارانی داعش له میحوه‌ری گوێر تێكشكێنرا
چه‌كدارانی داعش كوژراو و برینداریان هه‌یه
K24 – هه‌ولێر
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18-9-2016 هێزی پیشمه‌رگه هێرشێكی چه‌كدارانی داعش له میحوه‌ری گوێر تێك ده‌شكێنێت.
موقه‌ده‌م عه‌باس قادر فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 502 خانه‌قین له میحوه‌ری گوێر به كوردستان24 رایگه‌یاند چه‌كدارانی داعش كاتژمێر 4:00 به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه و بۆ نزیكه‌ی دوو كاتژمێر شه‌ڕ و پێكدادان روویداو و هێرشی چه‌كدارانی داعش تیكشكێنراو و پاشه‌كشه‌یان كرد.
گوتیشی چه‌كدارانی داعش به چه‌كی دۆشكا و هاوه‌ن و بی كه‌ی سی هێرشیان كرده سه‌ر ره‌بیعه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كه هێنده نزیك ببوون به چه‌كی كلاشینكۆف شه‌ڕ له نێویانیاندا روویدا.
موقه‌ده‌م عه‌باس قادر سه‌باره‌ت به زیانی گیانی رایگه‌یاند چه‌كدارانی داعش كوژراو و برینداریان هه‌یه، به‌ڵام هیچ ته‌رمێكیان به‌جێ نه‌ماوه و هێزی پێشمه‌رگه‌ش هیچ زیانی نه‌بووه و له ئاماده‌باشی ته‌واو دایه.