كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی داواكراوی حكوومه‌ت ناكات
K24 – هه‌ولێر
كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه ناكات كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوا له ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ناو په‌رله‌مان و حكومه‌ت كردووه بۆ تاوتوێكردنی قه‌یرانی دارایی و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆ ببنه‌وه.
مەڕوان گەڵاڵی سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند پێشوازی لە ھەر كۆبوونەوەیەك دەكەن كە ئامانجەكەی چارەسەركردنی قەیرانی دارایی ھەرێمی كوردستان بێت، بەڵام بەھیچ شێوەیەك بەشداری ئەو كۆبوونەوەیە ناكەن كە حكومەتی ھەرێمی كورستان داوای كردووە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ قەیرانی دارایی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه بچێت.
لێدوانی گه‌ڵاڵی پاش ئه‌وه‌ی دێت كه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوا له لایه‌نه سیاسییه به‌شداره‌كان له حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان كرد به‌یه‌كه‌وه كار بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان بكه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو لایه‌نه‌كان بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد.