هێنری: راگه‌یاندنه‌كان زوڵم له سانچێز ده‌كه‌ن
پێیوایه ئه‌و یاریزانه هاوشانی مێسی و كریستیانۆیه

تیری هێنری، هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی ئارسێناڵی ئینگلیزی له لێدوانێكدا پێیوایه راگه‌یاندنه‌كان وه‌ك پێویست ستایشی سانچێز ناكه‌ن و گرینگی پێ ناده‌ن، ده‌شڵێت: میدیاكان زوڵم له‌و هێرشبه‌ری ئارسێناڵ ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌لێكسیس سانچێز، هێرشبه‌ری چیللی له دوایین یاری خۆی له پرێمه‌ر لیگ سه‌ركه‌وتنێكی گرینگی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی بۆ ئارسێناڵ به‌ده‌ستهێنا و 2 گۆڵی له یارییه‌كه تۆمار كرد، له‌مباره‌یه‌وه تیری هێنری هێرشبه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات سانچێز هاوشانی ئه‌ستێره گه‌وره‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات و هیچی له یاریزانه‌كانی دیكه كه‌متر نییه، به‌ڵام راگه‌یاندنه‌كان زوڵمی لێ ده‌كه‌ن وه‌ك پێویست بایه‌خ به‌و یاریزانه ناده‌ن.
تیری هێنری یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه سانچێز ئه‌م وه‌رزه ده‌توانێت ئاستی به‌رزتر و پێشكه‌ش بكات.