له شه‌مزینان و چه‌ولیك سه‌ربازێكی پله‌دار كوژرا و دوو جه‌رده‌وانیش برینداربوون
K24 – هه‌ولێر
له ناوچه‌ی شه‌مزینان له پارێزگای جوله‌مێرگ له باكووری كوردستان شه‌ڕ و پێكدادان روویدا و سه‌ربازێكی پله‌دار كوژرا.
ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی سوپای توركیا بۆ ماوه‌ی سێ رۆژه له هه‌ندێ له گونده‌كانی ناوچه‌ی شه‌مزینان به‌رده‌وامه كه هاتوچوو له‌و گوندانه قه‌ده‌غه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی شه‌ڕ و پێكدادانێك له‌نێوان هیزه‌كان توركیا و په‌كه‌كه روویدا كه له ئه‌نجامدا سه‌ربازێكی پله‌داری جه‌ندرمه بریندار بوو و له نه‌خۆشخانه‌ی شارۆچكه‌ی گه‌ڤه‌ر گیانی له‌ده‌ستدا.
له لایه‌كی تره‌وه له ناوچه‌ی گه‌نچ له پاریزگای چه‌ولیك دوو جه‌رده‌وان كه‌وتنه سه‌ر مینێكی چێندراوی په‌كه‌كه و بریندار بوون.