له گوێڕ ئاسايش دهست بهسهر پێنج ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراوى داعشدا دهگرێت
بە نیاز بوون لە پيلانێکدا بە هێزەکانی پێشمەرگەدا بی تەقێننەوە.
K24 – ههولێر:
هێزەکانی ئاسایش و دژە تیرۆری هەولێر لە میحوەری گوێڕ دەست بەسەر پێنج ئۆتۆمبیلی پڕ تی ئێن تی و ژمارەیەک بەڵگەی چەکدرانی داعشدا دەگرن کە بە نیاز بوون لە پيلانێکدا بە هێزەکانی پێشمەرگەدا بی تەقێننەوە.
هێزەکانی ئاسایش و دژە تیرۆر جگە لە دەست بەسەردا گرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە چەندین نهێنی و بەڵگەی داعشیان دەست بەسەردا گرتووە و بە تایبەت ئەو کتێبانەی کە خۆکوژەکانی داعشیان لەسەر پەروەردە کردووە لە یەکێکی دیکە لە بەڵگەکان کەلای هێزەکانی دژە تیرۆر هەیە ئەو رۆژنامەیەی داعشە کە چۆنییەتی هێرشە خوێناوییەکەی ساڵی رابردووی پاریسیان ئەنجام داوە لەو رۆژنامەیهدا پيلانی هێرشهکە و ئەنجامەکەیان بەسەر چەکداراندا بڵاکردووەتەوە.