خه‌ڵك داواى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان حكومه‌ت و لايه‌نه‌كان ده‌كه‌ن

هاووڵاتیانیش داوا ده‌كه‌ن كه‌ ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسیيه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێم پێكه‌وه‌ كۆ ببنه‌وه‌ و كۆتایی به‌ كێشه‌ و ململانێ سیاسیه‌كانی نێوانیان بهێنن.

K24 – هه‌ولێر:

دوای  په‌یامه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ داوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌ لایه‌نه‌ سیاسیيه‌كانی به‌شدار له‌ حكومه‌ت  كرد بوو، بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی دارایی و ناكۆكییه‌ سیاسیيه‌كان. هاووڵاتیانیش داوا ده‌كه‌ن كه‌ ته‌واوی لایه‌نه‌ سیاسیيه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێم پێكه‌وه‌ كۆ ببنه‌وه‌ و كۆتایی به‌ كێشه‌ و ململانێ سیاسیه‌كانی نێوانیان بهێنن. ئه‌گه‌رنا خه‌ڵك بێزار بووه‌ و توانای به‌رگه‌گرتنی قه‌یرانی دارایی و ململانێ حزبیه‌كانیان نه‌ماوه‌.