له سه‌دا 30 به‌رهه‌مى توتن و جگه‌ره به قاچاغ ره‌وانه‌ى ئێران ده‌كرێت
له ئه‌رده‌ن و ئيمارات و توركيا و سويسرا و ئه‌ڵمانيا و به‌رازيل و پۆڵنداوه هاورده كراوه.
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى زۆربوونى رێژه‌ى به‌كارهێنانى تووتن و جگه‌ره له ئێران، ئه‌و وڵاته ناچار بووه ته‌نيا له ماوه‌ى پێنج مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا به به‌هاى 2مليار و 598 مليۆن رياڵ كه به‌رامبه‌ره به 85 مليۆن و 560 هه‌زار دۆلارى ئه‌مريكى تووتن و جگه‌ره هاورده بكات.
له‌و باره‌يه‌وه ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فارس بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و به‌رهه‌مه هاورده‌كراوه له ئه‌رده‌ن و ئيمارات و توركيا و سويسرا و ئه‌ڵمانيا و به‌رازيل و پۆڵنداوه هاورده كراوه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، موجته‌بى خه‌سرۆتاج، جێگرى وه‌زيرى پيشه‌سازى ئێران رايگه‌ياندووه،
له سه‌دا 30ى ئه‌و به‌رهه‌مه هاورده‌كراوه به شێوه‌ى قاچاخ هێنراوه‌ته ناو ئێرانه‌وه.