"ھەوڵەکانی فوئاد مەعسوم شکستيان هێناوه"
پاش نزیکەی 2 ھەفتە مانەوە لە سلێمانی و ئەنجامدانی دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ھەردوو باڵەکەی ناو یەکێتی و ھەوڵدان بۆ نیزک کردنەوەیان، بەڵام دەوترێت ھەوڵەکانی فوئاد مەعسوم شکستيان خواردووە
K24 – ههولێر:
دوای راگەیاندنی ناوەندی بڕیار و باڵی زۆرینەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان گەڕایەوە بۆ سلێمانی، بە پێی زانیاریيەکانی کوردستان 24 پاش نزیکەی 2 ھەفتە مانەوە لە سلێمانی و ئەنجامدانی دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ھەردوو باڵەکەی ناو یەکێتی و ھەوڵدان بۆ نیزک کردنەوەیان، بەڵام دەوترێت ھەوڵەکانی فوئاد مەعسوم شکستيان خواردووە و سەرکەوتو نەبوو لە دووبارە ڕێکخستنەوەی جەمسەرە ناکۆکەکان.