له كه‌ركوك هاوڵاتییه‌ك له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا سه‌ربڕدرا
كاره‌كه تیرۆریستی نییه
K24 هه‌ولێر:
هاوڵاتییه‌كی كوردی شاری كه‌ركوك له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا سه‌ربڕدراوه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره‌ش رایده‌گه‌یه‌نن پێناچێت تاوانه‌كه كرده‌یه‌كی تیرۆریستی بێت.
عه‌قید فه‌رهاد له ئاسایشی كه‌ركوك به "كوردستان 24" راگه‌یاند دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ئه‌و كه‌سه سه‌ربڕدراوه و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ خزمێكی كه له نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و خانووه‌دا ده‌ژی رووداوه‌كه‌ی بینیووه و خه‌ڵك و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له زاری براكانی ئه‌و كه‌سه كوژراوه‌وه رایگه‌یاند" كه تا كاتژمێر 11:00 شه‌ویش بینراوه و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاوڕێیدا بووه و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده هاوڕێی زۆره كه‌سوكاره‌كه‌ی زۆرێك له هاوڕێكانی ناناسن ،هه‌روه‌ها خانه‌واده‌ی كوژراوه‌كه ده‌ڵێن هیچ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیان له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بووه.
ئه‌و عه‌قیده‌ی ئاسایشی كه‌ركوك هه‌روه‌ها گوتی لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه ده‌كه‌ین و به‌ڵام پێناچێت ئه‌و رووداوه كارێكی تیرۆریستی بێت.