له‌ كه‌ركوك هاوڵاتییه‌ك له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا سه‌ربڕدرا

كاره‌كه‌ تیرۆریستی نییه‌

K24 هه‌ولێر:

هاوڵاتییه‌كی كوردی شاری كه‌ركوك له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا سه‌ربڕدراوه‌ و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره‌ش رایده‌گه‌یه‌نن پێناچێت تاوانه‌كه‌ كرده‌یه‌كی تیرۆریستی بێت.

عه‌قید فه‌رهاد له‌ ئاسایشی كه‌ركوك به‌ "كوردستان 24" راگه‌یاند دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ئه‌و كه‌سه‌ سه‌ربڕدراوه‌ و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ خزمێكی كه‌ له‌ نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و خانووه‌دا ده‌ژی رووداوه‌كه‌ی بینیووه‌ و خه‌ڵك و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ زاری براكانی ئه‌و كه‌سه‌ كوژراوه‌وه‌ رایگه‌یاند" كه‌ تا كاتژمێر 11:00 شه‌ویش بینراوه‌ و له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاوڕێیدا بووه‌ و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده‌ هاوڕێی زۆره‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی  زۆرێك له‌ هاوڕێكانی ناناسن ،هه‌روه‌ها خانه‌واده‌ی كوژراوه‌كه‌ ده‌ڵێن هیچ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیان له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بووه‌.

ئه‌و عه‌قیده‌ی ئاسایشی كه‌ركوك هه‌روه‌ها گوتی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و رووداوه‌ ده‌كه‌ین و به‌ڵام پێناچێت ئه‌و رووداوه‌ كارێكی تیرۆریستی بێت.