مه‌حمود سه‌نگاوی: وه‌ك یه‌كێتی ئه‌و هێزه نه‌ماوین و وابڕوات ده‌بینه هێزی بچوك بچوك
له مه‌كته‌بی سیاسی دوای چه‌ندین كاتژمێر بڕیارمانداوه دواتر داده هێرۆ هه‌ڵیوه‌شاندووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌حمود سه‌نگاوی به‌رپرسی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێر" ڕه‌تی ده‌كاته‌وه كۆنه‌بونه‌وه‌ی شانده ئه‌مریكییه‌كه په‌یوه‌ندی به نه‌بوونی كاته‌وه هه‌بوبێت و له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند" ئه‌نجامنه‌دانی ئه‌و دیداره په‌یوه‌ندی به نه‌بوونی كاته‌وه نه‌بووه به‌ڵكو په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و كێشه و ململانێ ناوخۆییانه‌ی ناو یه‌كێتی و نه‌بوونی ناوه‌ندی بڕیار، چونكه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئێمه دابنیشێت ڕه‌نگه داده هێرۆ بڵێت ئه‌وه گوزارشت له ڕای فه‌رمی یه‌كێتی ناكات ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش دابنیشێت ڕه‌نگه ئێمه بڵێین ئه‌وان نوێنه‌ری ئێمه نین له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وانیش ئاماده نین له‌گه‌ڵ ئێمه دابنیشن و به پێویستیشی نازانن.
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی یه‌كێتی به به‌شی كوردی رادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه"ئێمه خۆمان ده‌زانین په‌یوه‌ندی به نه‌بونی كاته‌وه نه‌بوو به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه ئێمه وه‌ك یه‌كێتی ئه‌و هێزه نه‌ماوین و ئه‌وانیش به پێویستی نازانن ئه‌مه‌ش به‌هۆی كێشه ناوۆخۆییهكانی ناو یه‌كێتیه‌وه‌یه و ئه‌م ناكۆكیانه‌ی ناو یه‌كێتی نه‌ك زیانی له پێگه‌ی یه‌كێتی داوه به‌ڵكو هه‌ر هه‌ڵی وه‌شاندووه،ئه‌وه‌نده نێوانمان خراپه پێگه‌ی یه‌كێتی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه.
سه‌نگاوی ئاماژه‌ی زیاتری به كێشه‌كانی ناو حزبه‌كه‌ی كردووه و گوتوویه‌تی" چه‌ندین جار له‌ناو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆبوینه‌ته‌وه و بڕیارمان داوه به‌ڵام دوای سه‌عاتێك داده هێرۆ به شه‌خسی بڕیاره‌كانی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و گوێی به بڕیاره‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی نه‌داوه.
هه‌روه‌ها باسی له مه‌سه‌له‌ی ئاڵۆگۆڕی پۆسته‌كانی پارێزگای سلێمانی كردووه و رایگه‌یاندووه"هه‌ندێك كه‌س له‌ناو یه‌كێتیدا پێیان باش بوو پۆستی پارێزگار نه‌درێته‌وه گۆڕان من بۆ خۆم پێم باش بوو پۆستی پاڕێزگار بدرێته‌وه گۆڕان و وه‌فامان هه‌بێت بۆ ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی كه له‌گه‌ڵ گۆڕان هه‌مانه،دواتر كه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌كره‌م شه‌ریف دیاریكرا به‌ڵام به‌یانیه‌كه‌ی سه‌عات(٧)ی به‌یانی داده هێرۆ نامه‌ی نوسیبوو ناوی كاندیده‌كه‌ی گۆڕیبوو هه‌رچه‌نده ئه‌م ههڤاڵهشمان كاك ئازاد كادیرێكی باش و دڵسۆزه به‌ڵام مه‌به‌سته‌كه‌ی من گوێنه‌دان بوو به بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی له‌لایه‌ن داده هێرۆ وه كه سه‌عات (٧)ی به‌یانی دێت ناوی كاندیده‌كه ده‌گۆڕێت به‌شه‌خسی و هه‌وه‌سی خۆی ئه‌مانه هه‌مووی هۆكارن بۆ كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی و هه‌روه‌ها ئه‌و وه‌فدانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه دێن گوێ نه‌ده‌نه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یه‌كێتی كۆببنه‌وه.
مه‌حمود سه‌نگاوی هۆشداری دا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌كێتی به‌م شێوه‌یه بمێنێته‌وه ئه‌وا ده‌بێته هێزی بچوك بچوك و توانای هیچی نامێنێت.
سه‌باره‌ت به كێشه‌كان له‌سه‌ر نه‌وتی كه‌ركوك مه‌حمود سه‌نگاوی ئاشكرای كرد:نامه‌یه‌ك هه‌یه،نامه‌كه هی حكومه‌ته ئه‌و نه‌وته دابه‌شكراوه و نێردراوه بۆ چه‌ند جێگه‌یه‌ك بۆیه من پێم وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌وته ڕۆیشتبێت ئه‌وا ئێمه‌ش شه‌ریك بین به‌ڵام ئێمه وه‌ك حیزب نا به‌ڵكو وه‌ك شه‌خس شه‌ریك بین،ڕه‌نگه بازرگانی شه‌خسی تێدا كرابێت و بۆ حیزبه‌كه نه‌گه‌ڕابێته‌وه.