په‌رله‌مانتاره كورده‌كه‌ی رووسیا په‌یامێك ئاراسته‌ی حزبه كوردییه‌كانی باشوور ده‌كات
"دۆستێكی كورد و بارزانی هه‌وڵده‌دات بۆ پێنجه‌مجار متمانه‌ی خه‌ڵك بۆ په‌رله‌مانی رووسیا به‌ده‌ستبهێنێت"
K24 - هه‌ولێر:
زه‌لیمخان مۆتسۆیڤ، كوردێكی ئێزدی دانیشتووی رووسیایه و بۆ چوار خوول ئه‌ندامی په‌رله‌مانی رووسیا (ئه‌نجوومه‌نی دوما) بووه و بۆ پێنجه‌مجار خۆی بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه كاندید ده‌كاته‌وه, پێشبینیش ده‌كرێت جارێكی دیكه به‌ربه‌ستی 7% بشكێنێت و ببێته‌وه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی رووسیا.
مۆتسۆیڤ، كه‌سێكی نزیكى ڤلادیمێر پوتن, سه‌رۆكی رووسیایه و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی یه‌كبوونی رووسیایه، كه پارتی ده‌سه‌ڵاتداره، هاوكات هاوڕێیه‌كی نزیكی سه‌رۆك بارزانی-یه.
زه‌لیمخان مۆتسۆیڤ، له تبلیسی پایته‌ختی جۆرجیا له‌دایكبووه و دواتر له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی چوونه‌ته مۆسكۆ.
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان 24 زه‌لیمخان مۆتسۆیڤ رایگه‌یاند، په‌یامی ئه‌و بۆ په‌رله‌مانتارانی كوردستان ئه‌وه‌یه، كه ئه‌وه له بير بكه‌ن له چ حزبێكه‌وه هاتوون و ناكۆكییه‌كان وه‌لابنێن، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، پێویسته هه‌مووان ببنه یه‌ك و له ده‌وری سه‌رۆك كۆببنه‌وه.

ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی رووسیا، ساڵی پار بۆ به‌هاناوه‌هاتنی په‌نابه‌ران، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له رێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن یۆرۆی پێشكه‌ش به ئاواره‌كان كرد.
مۆتسۆیڤ, له گفتوگۆیه‌كدا، له‌گه‌ڵ كوردستان 24، داوای له پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد، ناكۆكییه حزبییه‌كان وه‌لابنێن و پاڵپشتی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و رووسیا، مۆتسۆیڤ گوتی: "په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و رووسیا، ئێستا زۆر له باشتره له جاران".
هه‌روه‌ها گوتی: "رووسيا له رووی سياسى و مرۆییه‌وه هاوكاری هه‌رێمی كوردستانی كردووه و ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا هاوكاری سه‌ربازیشی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه".
