مۆرینهۆ داخی شكسته‌كه‌ی به یاریزانێكی یانه‌كه‌ی ڕشت
زۆر به خراپی له یاریزانێكی یانه‌كه‌ی توڕه بووه
دوای ئه‌وه‌ی مۆرینهۆ له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا سێیه‌مین شكستی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد تۆمار كرد، دواین شكستی یانه‌كه‌ش له پرێمه‌ر لیگ له به‌رامبه‌ر یانه‌ی واتفۆرد بوو، رۆژنامه‌یه‌كی ئینگلیزیش ئاشكرای كردووه كه مۆرینهۆ هۆكاری شكسته‌كه‌ی خستۆته ئه‌ستۆی یه‌كێك له یاریزانه‌كانی.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا، 19 ئه‌یلوولی 2016، به وێنه‌وه ئاشكرای كردووه كه مۆرینهۆی راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد له (لوك شا‌و)ـی به‌رگریكاری لاوی یانه‌كه‌ی زۆر توڕه بووه و به هۆكاری شكسته‌كه‌شی وه‌سف كردووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه ئینگلیزییه‌كه، مۆرینهۆ، لوك شاوی به‌رگریكاری به هۆكاری گۆڵی دووه‌م و پێشكه‌وتنی واتفۆرد تاتوانبار كردووه، هۆكاری توڕه‌بوونه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه لوك شا‌و وه‌ك پێویست چاودێری یاریزانی واتفۆرد نوره‌دین ئامبراتی نه‌كردووه بۆشاییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه دژه‌ی جێهێشتووه.
مۆرینهۆ له خوله‌كی 85ـی كۆتایی یارییه‌كه به توڕه‌ییه‌وه لوك شاوی له یاریگه هێنایه ده‌ره‌وه و مێمفیس دیپای خسته شوێنه‌كه‌ی، دواتریش كاتێك لوك شا‌و له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دانیشتووه به توڕه‌ییه‌وه مۆرینهۆ قسه‌ی توندی ئاراسته ده‌كات.
مۆرینهۆ دوای یارییه‌كه به‌ڕاشكاوانه شكسته‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی یاریزانه‌كان و ناوبژیوانی یارییه‌كه‌شی تاوانبار كرد، ئه‌م لێدوانانه‌ی مۆرینهۆش له لایه‌ن راگه‌یاندن و كه‌سایه‌تیه وه‌رزشییه‌كان كاردانه‌وه‌ی لێك كه‌وته‌وه.
.jpg)
ئه‌م وێنه‌یه ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه لوك شاوی به‌رگریكاری مانچێسته‌ر بۆشایه‌كی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ نورده‌ین ئامبراتی یاریزانی واتفۆرد جێهێشتووه.