سەرۆك ھۆزە عەرەبەكانی موسڵ دژی بەشداری حەشدی شەعبین
"پێویسته رۆڵی سه‌ره‌كی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بدرێت"
K24 - ھەولێر
سه‌رۆك هۆزه عه‌ره‌به‌كانی مووسڵ به‌شداریكردنی حه‌شدی شه‌عبی له ئۆپه‌راسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ ره‌تده‌كەنه‌وه. ئه‌و سه‌رۆك هۆزانه ده‌ڵێن پێویسته رۆڵی سه‌ره‌كی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بدرێت و نامانه‌وێ به هیچ شێوه‌یه‌ك حه‌شدی شه‌عبی پێ بنێته ناو مووسڵ.