فوئاد حوسێن: ئۆباما ستایشی پێشمەرگەی کرد
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان لەبارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ ئۆباما بۆ كوردستان24 دەدوێت
K24 - نیویۆرك
فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە کوردستان24 راگەیاند: "ئۆباما زۆر خۆشحاڵبووە بە بەشداری نوێنەری هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لوتکەی عێراق و ئەمریکا.
ئاشکراشی کرد لە کۆبوونەوەکەدا چەندین جار بە بەرزییەوە ناوی پێشمەرگە هێندراوە.
سەرۆکی دیوانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەکە باسکردن بووە لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ و بە گرنگییەوە باس لە پێشمەرگە بە سەرپەرشتی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کراوە".