حكوومەت سیستمی دابەشكردنی مووچە دەكاتە ئەلكترۆنی
K24 – ھەولێر
ئەمڕۆ بەرپرسی ژمێریاری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە حكومیەكان لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران بانگێشت كراون و فۆڕمی بە ئەلكترۆنیكردنی مووچەیان پێدەدرێت.
پەیامنێری كوردستان24 لە شوێنی كۆبوونەوەكە زانیاری لەبارەی فۆڕمەكە خستەڕوو رایگەیاند: "لە فۆڕمەكەدا زانیاری كەسی دەرمانبەرانی لێ دەنووسرێت، ھەروەھا مووچەی بنەڕەتی و پاشەكەوتەكەی لێ دەنووسرێت".
گوتیشی: "بڕیارە لە ماوەی یەك مانگدا سەرجەم فۆڕمەكان بگەڕێندرێنەوە ئەو بەنكانەی كە تایبەتن بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان".