ئەسەسەرد: بۆ نێوەندگیری باڵەكانی یەكێتی ئێران سەركەوتوو نەبوو
K24 - سلێمانی
فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بە كوردستان 24 گوت، ھەوڵەكانی ئێران بۆ نێوەندگیری لە نێو باڵەكانی یەكێتی شكستیان ھێناوە.
جەختیشی كردەوە ھەردوولا لەگەڵ ئەوەدان كۆنگرە ببەستێت و پێیان وایە كە كۆنگرە دەتوانێت كێشەكان چارەسەر بكات، بۆیە پێویستە ئامادەكاریی بۆ بكرێت.