دەمیرتاش دەگاتە ھەولێر و لەگەڵ بارزانی كۆدەبنەوە
K24 – ھەولێر
بڕیارە ئەمشەو سەلاحەین دەمیرتاش ھاوسەرۆكی گشتی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) بە یاوەری شاندێك بگاتە شاری ھەولێر و سبەی لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كۆببنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكان تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و دەمیرتاش باسكردن دەبێت لە رەوشی كورد لە باكووری كوردستان و دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا.