ژماره‌یه‌ك گه‌نج له هه‌ڵه‌بجه خۆپیشاندانێكیان ساز كرد و ئاسایش هه‌وڵی بڵاوپێكردنییان ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ستییان به خۆپیشاندان كرد و ھێزەكانی ئاسایش ھەوڵى بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران ده‌ده‌ن و یەكێك لە ئەندامی ھێزەكانی ئاسایش بریندارە.
پەیامنێری كوردستان24 له هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، خۆپیشاندانه‌كه له نزیك به‌نزینخانه‌ی كۆنی هه‌ڵه‌بجه بووه و له وكاته‌ی هێزه‌كانی ئاسایش ویستوویانه كه‌سێك له‌ناو خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیر بكه‌ن، شه‌ڕه ته‌قه درووستبووه و خۆپیشانده‌ران ده‌ستییان به به‌رد هاویشتن كردووه.
له ئاكامدا یه‌كێك له كارمه‌ندانی ئاسایشی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی شاره‌زوور، به به‌رد برینداربووه.
په‌یامنێرمان له‌هه‌ڵه‌بجه هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران نزیكه‌ی 100 كه‌سێك ده‌بێت و هیچ درووشم و په‌یامێكیشیان به‌رزنه‌كردووه‌ته‌وه و ته‌نها رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و چه‌ند تایه‌یه‌كیان له سه‌ر شه‌قام سووتاندووه.