خۆپیشاندانی هه‌ڵه‌بجه كۆتایییهات
هیچ كه‌سێك بریندار نه‌بووه
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ڵه‌بجه، بڵاوه‌یان به‌و ژماره گهنجهكرد كه كه‌مێك به‌ر له ئێستا، له نزیكی به‌نزینخانه‌ی كۆنی هه‌ڵه‌بجه، خۆپیشاندانێكیان سازكردبوو.
له خۆپیشاندانه‌كه هیچ كه‌سێك به گوللـه‌ی هێزی ئاسایش بریندارنه‌بووه، ته‌نها كارمه‌ندێكی ئاسایش به به‌رد برینداربوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرمان له هه‌ڵه‌بجه، ئه‌و ژماره گه‌نجه هیچ درووشم و په‌یامێكیان نه‌بووه تا به لایه‌نێكی دیاریكراوی رابگه‌یه‌نن، ته‌نها هاتبوونه سه‌ر شه‌قام.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، كه ئێستا بڵاوه به‌و ژماره گه‌نجه كراوه و ره‌وشی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ش ئارامه.