له شه‌مزینان هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای تورك
سه‌ربازێك كوژراوه و یه‌كی دیكه‌شی برینداربووه
K24 – هه‌ولێر
له ناوچه‌ی شه‌مزینان له پارێزگای جوله‌مێرگ هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سوپای توركیا و له ناوچه‌ی كاغزمهن له پارێزگای قه‌رس شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان سوپای توركیا و په‌كه‌كه روویدا.
له شه‌ڕی ناوچه‌ی كاغزمهن سه‌ربازێك كوژراوه و یه‌كی دیكه‌شی برینداربووه، پاش ئه‌وه‌ی كه له میانه‌ی به‌رێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی شه‌ڕ و پێكدادان روویدا.
له شه‌مزینان له ناحیه‌ی دهرهجك، گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه هێرشیان كرده سه‌ر دوو بنكه‌ی سه‌ربازی سه‌ر به 34مین فه‌رمانده‌یی سنوور.
به‌پێی میدیاكانی توركیا، زیانی گیانی نه‌بووه كه هه‌ر پاش هێرشه‌كه سوپای توركیا له ناوچه ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی كرد.