رووداوێكی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌لار – خانەقین 8 قوربانی لێكهوتهوه
K24 - كه‌لار:
به‌هۆی رووداوێكی ئۆتۆمبێل، له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌لار – خانەقین، دوو هاووڵاتیی گیانییان له‌ده‌ستدا و 6 هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل، له جۆره‌كانی تۆیۆتا كۆرۆلا و پاجیرۆ، له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌لار – خانەقین، دوو ژن گیانییان له‌ده‌ستدا و شه‌ش كه‌سی دیكه له سه‌رنشینانی هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه بریندار بوون.
نه‌قیب كارزان مه‌جید، گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی گه‌رمیان، به كوردستان 24 راگه‌یاند، ئه‌مه یه‌كه‌م رووداوی له‌و جۆره نییه له‌سه‌ر ئه‌و رێگه‌یه رووبدات و چه‌ندین رووداوی دیكه‌ی هاوشێوه روویانداوه، كه قوربانی گیانیان لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، تیمی پۆلیسی هاتووچۆ، سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له رووداوه‌كه و گوته‌بێژه‌كه‌ی پۆلیسی هاتووچۆ گوتی: "هۆكاری سه‌ره‌كی رووداوه‌كان، خراپی رێگه‌كه‌یه و یه‌ك سایده، وێڕای ئه‌وه‌ش شۆفێران پابه‌ندی رێنماییه‌كانی هاتووچۆ نابن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)