ڤالێنسیا راهێنه‌ره‌كه‌ی دوور ده‌خاته‌وه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو گرێبه‌سته‌كه‌یان تا 2018 درێژ كرد بووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی له‌لالیگا، به‌فه‌رمی شه‌مشه‌مه كوێره‌كان پاكۆ ئایستارانی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
یانه‌ی ڤالێنسیای ئیسپانی رایگه‌یاندووه، دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كارگێری یانه‌كه، بڕیاریاندا ئه‌م راهێنه‌ره له پۆسته‌كه‌ی دووربخه‌نه‌وه.
یانه‌كه له بهیاننهمهیكدا ده‌ڵێت: "ئه‌م بڕیاره دوای شیكردنه‌وه‌ی دۆخی یانه‌كه و ئه‌نجامی یانه‌كه بووه، كه تا ئێستا له‌چوار گه‌ڕی ده‌ستپێكی لالیگا هیچ خاڵێكیان نییه و لهدوایهمینی ریزبه‌ندی ده‌بینرێن."
یانه‌ی ڤالێنسیای ئیسپانی له‌سه‌ر ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی پاكۆ ئایستارانی راهێنه‌ری راگه‌یاند، كه له مانگی ئازاری رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی كاتی شوێنی گاری نیڤیڵی ئینگلیزی گرته‌وه.
یانه‌ی ڤالێنسیا پێشتر گرێبه‌ستی پاكۆ تا 30ـی یۆنیۆی 2018 نوێ كرد بووه‌وه، ئه‌م بڕیاره‌ش له‌لایه‌ن چان لای هونی سه‌رۆكی یانه‌كه و خیسۆس گاراسیا به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی یانه‌كه درا بوو.