دەمیرتاش له هه‌ولێره
له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
ھاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان ـ ھەدەپە، سەڵاحەدین دەمیرتاش بە سەرۆكایەتی شاندێك سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه گەیشتە شاری ھەولێر.
ده‌میرتاش له لێدوانێكدا رایگه‌یاند ئامانجی سەردانەكەی بۆ یەكرێزی و په‌ره‌پێدانی پەیوەندی نێوان پارت و لایەنە سیاسییەكانی كوردستانه. گوتیشی مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان رێبەرێكی گەورەی كوردانە و دەتوانێت رۆڵێكی گەورە بۆ یەكێتی نەتەوەیی بگێڕێت.
سه‌باره‌ت به پرۆگرامی سه‌ردانه‌كه‌ی، ده‌میرتاش رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی ده‌كات و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه.
ده‌میرتاش بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ له هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه، كه دوو رۆژی دوایی له سلێمانی سه‌ردانی به‌رپرسانی یه‌كێتی و گۆران ده‌كات.