ده‌سته‌ی مامۆستایانی ناڕازی هۆكاری ده‌ستگیركردنی 5 ئه‌ندامی ده‌سته‌كه‌یان ئاشكرا كرد
ده‌سته‌ی مامۆستایانی ناڕازی: "بیانووه‌كه زۆر نامه‌عقووله"
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی مامۆستایانی ناڕازیی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له سلێمانی سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی پێنج ئه‌ندامیان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوكرده‌وه و داوا له حكوومه‌ت كرد ئه‌و پێنج مامۆستایه ئازادبكرێن، ئه‌گه‌رنا هه‌ڵوێستی دیكه‌یان ده‌بێت.
ئه‌و ده‌سته‌یه سووربوونی خۆشیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كان له بیست و حه‌وتی ئه‌م مانگه دووپاتكرده‌وه.
له وه‌ڵامی هۆكاری ده‌ستگیركردنییان له لایه‌ن ئاسایشه‌وه، یه‌كێك له مامۆستایان رایگه‌یاند، ئه‌وان دڵنیان كه ئه‌و پێنج كه‌سه له ئاسایشن و گوتی: "بیانووی ئاسایش بۆ ده‌ستگیركردنییان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پێنج كه‌شه هیچیان خه‌ڵكی پێنجوێن نین و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ژماره‌ی هه‌ولێره".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وه‌ش شتێكی نامه‌عقوله".