له سێرت جهردهوانێك كوژرا
دووی دیكه‌شی برینداربوونه
K24 – هه‌ولێر
له ناوچه‌ی دھێ له پارێزگای سێرت له باكووری كوردستان شه‌ڕ و پێكدادانێك له نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و هێزه‌كانی توركیا روویدا و له ئه‌نجامدا جهردهوانێك كوژرا و دووی دیكه‌شی برینداربوون.
شه‌ڕ و پێكدادان له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی سوپای توركیا له نزیك گوندی ئاكشهمه له ناوچه‌ی دهێ له سێرت روویدا.
شه‌ڕ و پیكدادان بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك به‌رده‌وام بوو كه جهردهوانێك كوژراوه و دوو دیكه‌شی برینداربوونه.