به رۆكێت هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا
K24 – هه‌ولیر
له ناوچه‌ی كاغزمه‌ن له پارێزگای قه‌رس له باكووری كوردستان به رۆكێت هێرشكرایه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هێزه‌كانی ئه‌منی.
له ئه‌نجامی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پۆلیسی به‌رده‌م بیناكه، بۆ ماوه‌یه‌كی كورت شه‌ڕ و پێكدادان روویدا.
هێرشه‌كه زیانی گیانی نه‌بووه، ته‌نیا هه‌ندێ زیانی سووك به‌ر بینای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كه‌وتووه.
هه‌ر پاش هێرشه‌كه، سوپای توركیا ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له ناوچه كرد.