43 كۆچبه‌ر له كه‌ناره ئاوییه‌كانی میسر خنكان
K24 – هه‌ولێر
به‌له‌مێكی هه‌ڵگری 600 كۆچبه‌ر له كه‌ناره ئاوییه‌كانی میسر له ده‌ریای ناوه‌ڕاست نقوومبوو كه له لانیكه‌م 43 كۆچبه‌ر خنكاون.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، به‌له‌می هه‌ڵگری كۆچبه‌ران له نزیك به‌نده‌ری ره‌شید له پارێزگای بحێره له باكووری میسر له ده‌ریای ناوه‌ڕاست نقوومبوو.
به‌رپرسانی میسر رایانگه‌یاند تا ئێستا ته‌رمی 31 قوربانی دۆزراوه‌ته‌وه كه 20 پیاون و 10 ژن و منداڵێكن. هه‌روه‌ها ته‌رمی 12 كه‌سی تر له لایه‌ن بهلهمێكێ ماسیگیرییهوه گواستراونه‌ته‌وه.
تیمه‌كانی رزگاكهری میسر تا ئێستا 154 كه‌سیان رزگاركردووه كه نزیكه‌ی 400 سه‌رنیشینی به‌له‌مه‌كه بێ سه‌روشوێنن و مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه ژماره‌ی قوربانیان هه‌یه.
به‌رپرسێكی میسر رایگه‌یاند به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، به‌له‌م به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زیاتر له تواناییه‌كانی، كۆچبه‌ر باركردبوو، خوار بووه و سه‌رنشینانی كه‌وتۆنه‌ته ناو ئاو.
سه‌رنشینانی به‌له‌مه‌كه خه‌ڵكی وڵاتانی میسر، سودان، سوماڵ و ئهریترهن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی میسر، شه‌ریف ئیسماعیل رایگه‌یاند ته‌واوی هه‌واڵه‌كانیان به‌گه‌ڕ ده‌خه‌ن بۆ پرۆسه‌ی رزگاركردن و دادگاییكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رپرسیارن.