هۆشيار زێبارى: دانيشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان ده‌ستوورى نه‌بوو
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا رايگه‌ياند، سه‌لماندمان كه ملكه‌چى ياساين.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى پێشووى دارايى عێراق هۆشيار زێبارى كه له لايه‌ن ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه دوێنێ متمانه‌ى لێسه‌ندرايه‌وه، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا رايگه‌ياند، سه‌لماندمان كه ملكه‌چى ياساين.
زێبارى گوتيشى: ئێمه هيچ شتێكمان نييه بيشارينه‌وه و ده‌نگدانى نهێنى له په‌يڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌ماندا نييه به‌ڵام له په‌رله‌مان ئه‌نجامدرا.
گوتيشى: له هيچ په‌رله‌مانێكى دنيادا به ده‌نگدانى نهێنى بڕيار نادرێت.
روونيشيكرده‌وه، پرۆسه‌ى لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ى له لايه‌ن په‌رله‌مانه‌وه پرۆسه‌يه‌كى سياسى بووه.
هه‌روه‌ها گوتى: ته‌نيا ساڵى رابردوو من 35 مليار دۆلارم بۆ عێراق گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و خه‌رجمان نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ى تووشى قه‌يران نه‌بين.
سه‌باره‌ت به سه‌ليم جبوورى سه‌رۆكى په‌رله‌مانيش، زێبارى گوتى: سه‌ليم جبوورى بێلايه‌ن نه‌بوو له به‌ڕێوبردنى دانيشتنه‌كه و رێزى هيچ لايه‌نێكى نه‌گرت.
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، سكاڵاى تۆمار كردووه و چاوه‌ڕوانى بڕيارى دادگا ده‌كات له باره‌ى كه‌يسه‌كه‌يه‌وه.
له باره‌ى داهاتووى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا زێبارى گوتى: ئێمه‌ش له لايه‌ن خۆمانه‌وه چاوده‌خشێنينه‌وه به زۆر شت‌دا و عه‌بادى له ده‌ره‌وه‌يه و چاوه‌ڕوانى گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌كه‌ين و له‌و بڕوايه‌شدام ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان به‌ياننامه‌يه‌ك ده‌رده‌كات و به گشتى ئێمه زۆر به دواى پۆسته‌وه نيين.