ئه‌نجوومه‌نى يه‌ده‌گى فيدراڵى رێژه‌ى سووى بانكى ده‌ستكارى نه‌كرد
ئه‌م بڕیاره‌ش نرخی زێڕی بۆ به‌رزترین ئاستی ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوو به‌رز كرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
دوای دوو رۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی یه‌ده‌گی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا كه رۆڵی بانكی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته ده‌گێڕێت له‌سه‌ر پرسی به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سووی بانكی، ئه‌نجوومه‌نه‌كه بڕیاری دا ده‌ستكاری رێژه‌ی سو‌و نه‌كات و هه‌ر له‌نێوان 0.20 و بۆ 0.50 بمێنێته‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌ستكاری رێژه‌ی سو‌و بكه‌ین، ئه‌م بڕیاره‌ش نرخی زێڕی بۆ به‌رزترین ئاستی ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوو به‌رز كرده‌وه.