عێراق: كات گونجاوه بۆ سنوورداركردنى به‌رهه‌مى نه‌وت
نوێنه‌ری عێراق له رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت ئۆپیك رایگه‌یاند، دۆخی بازاره‌كان گونجاوه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌سه‌ر سنووردار كردنی نه‌وت.
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌ری عێراق له رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت ئۆپیك رایگه‌یاند، دۆخی بازاره‌كان گونجاوه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌سه‌ر سنووردار كردنی نه‌وت.
فه‌لاح ئه‌لعامری نوێنه‌ری عێراق له رێكخراوی ئۆپیك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، لێك نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان وڵاتانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوی ئۆپیك به‌دی ده‌كرێت كه‌هه‌فته‌ی داهاتوو بگه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر جێگیر كردنی به‌رهه‌می نه‌وتی، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مجاره جیاواز ده‌بێت.
بڕیاره 26 تا 28ى ئه‌م مانگه كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپیك له جه‌زائیر ئه‌نجام بدرێت، دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی مانگی نیسانی رابردوو هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.