مۆرینهۆ گاڵته به ره‌خنه‌گره‌كان ده‌كات
مۆرینهۆ: هه‌ندێك ئینشتاینی تۆپی په‌یدابوون ده‌یانه‌وێت ئه‌زموونی 16 ساڵم بسڕنه‌وه
خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد له دوایین یاری خۆی سنوورێكی بۆ ئه‌نجامه خراپه‌كانی دانا و به بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی نۆرسامپتۆن، شكسته‌كانی له 3 یاری وه‌ستاند.
مۆرینهۆ له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی یانه‌كه‌ی بڵاوبووه‌وه، به گاڵته‌وه ده‌ڵێت: له 3 یاری رابردوو هه‌ندێك ره‌خنه‌گر خۆیانی لێ ببووه (ئینشتاینی تۆپی پێ) و به كه‌یفی خۆیان به‌نێو كه‌وتبوون، ده‌یانویست ئه‌زموونی 16 ساڵی رابردوو به‌هۆی 3 شكست بسڕنه‌وه.
مۆرینهۆ گوتیشی: من له نیگه‌رانییه‌كانی هانده‌ران به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو تێده‌گه‌م، به‌ڵام ئه‌مه تۆپی پێیه، دڵنیابن ئێمه سوود له‌م شكست و هه‌ڵانه وه‌رده‌گرین.
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له ماوه‌ی 8 رۆژ 3 یاری به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی و واتفۆرد له پرێمه‌ر لیگ و فه‌ینۆرد له چامپیۆنز لیگ دۆڕاند.