وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌ولێره‌

نێچیرڤان بارزانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ پێشوازی لێ كرد

K24 – هه‌ولێر

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئورسولا ڤۆن دیر لیان به‌ سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی دیپلۆماسی و سەربازی گەیشتە هەرێمی كوردستان و له‌ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر له‌ لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.

بڕیارە لەم سەردانەیدا لیان دیدار و كۆبوونەوەی جیا لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی دیكەی حكوومەتی هەرێم ئەنجام بدات.

لە دیدار و كۆبوونەوەكانیدا چەندین تەوەر سەبارەت بە ڕەوشی ناوچەكە و شەڕی دژی تیرۆر و چەندین بابەتی دیكە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكات.