له شه‌مزینان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا
K24 – هه‌ولێر
له ناوچه‌ی شه‌مزینان له نزیك گوندی شاپاتان له كاتی تێپه‌ڕبوونی زرێپۆشێكی پۆلیس ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا.
ئامانجی ته‌قینه‌وه، كاروانی ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی بووه.
به‌پێی میدیاكانی توركیا ته‌قینه‌وه هیچ زیانی گیانی نه‌بووه و ته‌نیا هه‌ندێ زیان بۆ رێگای هاتوچوو هه‌بووه.
ماده‌ی ته‌قینه‌وه پێشتر له‌سه‌ر رێگه دانرابوو و به رێگه‌ی ریمۆت كۆنترۆڵ ته‌قێنرایه‌وه.
به‌پێی میدیاكانی په‌كه‌كه، ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌مبۆلانس بۆ شوێنی ته‌قینه‌وه ره‌وانه كراون.