یاریزانێكی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌بێته راهێنه‌ری یانه‌ی گاره
ئه‌مڕۆ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنانی یانه‌كه ده‌گاته دهۆك
یانه‌ی گاره له پێناو به‌شداریكردن له خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، ئه‌مڕۆ له شوێنی خالید مووسای راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كه، راهێنه‌رێكی نوێ ده‌ستنیشان ده‌كات.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئالان حوسێنی په‌یامنێری كوردستان24 له دهۆك كه‌وتووه، ئه‌مڕۆ سه‌فوان عه‌بدولغه‌نی، یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی یانه‌ی گاره ده‌گاته شاری دهۆك.
سه‌فوان عه‌بدولغه‌نی، وه‌رزی رابردوو له خولی نایابی كوردستان یاری بۆ یانه‌ی گاره ده‌كرد، ئه‌زموونێكی باشی له‌گه‌ڵ یانه كوردییه‌كان هه‌یه و پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی هه‌ولێر، زاخۆ و دهۆكیش كردووه، یاریزانی پێشووی یانه‌كانی جه‌وییه و شورته‌ش بووه، له ئێستاشدا خاوه‌نی بڕوانامه‌ی راهێنه‌رایه‌تی جۆری Cـیه.