هه‌رێم شێوازى پێدانى موچه ده‌گۆڕێت
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ھەرێمی كوردستان ده‌ستیكردووه به دابه‌شكردنی فۆرمێك .
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ھەرێمی كوردستان ده‌ستیكردووه به دابه‌شكردنی فۆرمێك بۆ به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان.
به گوێره‌ی پلانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دابه‌شكردن و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و فۆرمانه سێ مانگی پێویسته و له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێته ئه‌لیكترۆنی.
ئامانج له‌وكاره، رێگریكردنه له دوو مووچه‌ی و نه‌هێشتنی دیارده‌ی بندیواری و زاڵبوونه به‌سه‌ر كێشه‌ی نه‌بوونی پاره‌ی كاشدا.
پیش‌تر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی به ئه‌لیكترۆنیكردنی چه‌ند ده‌زگا و وه‌زاره‌تێكی داوه له‌وانه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و پڕۆژه‌ی زانكۆ لاین.