خوێندنى ئه‌مساڵ له رۆژئاوا رووبه‌ڕووى ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه
ساڵی خوێندنی 2016 - 2017 له رۆژئاوای كوردستان له قۆناغێكی پڕ كێشه‌دا تێده‌په‌ڕێت.
K24 – هه‌ولێر:
ساڵی خوێندنی 2016 - 2017 له رۆژئاوای كوردستان له قۆناغێكی پڕ كێشه‌دا تێده‌په‌ڕێت.
له‌لایه‌كه‌وه ئه‌و قوتابیانه‌ی پۆلی شه‌شه‌میان ته‌واوكردووه بۆ قۆناغی حەوتەم، له قوتابخانه‌كانی سەر بە رژێمی سووریا وەرناگیرێن تا به‌ڵگه‌نامەی ده‌رچوونیان له‌لایه‌ن بەڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌كانی سه‌ر به حكومه‌تیان پێ نه‌بێت، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه مووچه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرن، چاره‌نووسیان دیار نییه.