ئه‌ندامانى ئه‌نه‌كه‌سه مانگرتنيان راگه‌ياند
ئه‌مڕۆ له شاری روحا، خەڵكی ناوچه‌كانی كۆبانێ و گرێ سپی و ره‌قه‌ی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا ده‌ستیان به مانگرتن كرد.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له شاری روحا، خەڵكی ناوچه‌كانی كۆبانێ و گرێ سپی و ره‌قه‌ی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا ده‌ستیان به مانگرتن كرد.
به گوێره‌ی وتەی سه‌ركرده‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه، چالاكییه‌كه بۆ شه‌رمه‌زاركردنی ره‌فتاره‌كانی پارتی یه‌كێتی دیموكرات په‌یه‌ده‌یه له رۆژئاوای كوردستان و هه‌روه‌ها ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانیان له لایه‌ن ئاسایشه‌وه.
له ماوه‌ی رابردووش‌دا، ئەندامانی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا له ته‌واوی ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان مانگرتنیان له دژی ئاسایشی رۆژئاوا راگه‌یاند.
له لایه‌ن خۆیانەوە ئه‌ندامانی پارتی یه‌كێتی دیموكرات په‌یه‌ده زۆرجار ده‌ڵێن: په‌یه‌ده ته‌نیا پارتێكه له نێو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر و هێزی ئاسایش سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ره ھیچ لایەنێكی دیكە قبوڵ ناكەن.