توركيا رێگه‌ى نه‌دا هاوسه‌رۆكى كه‌جه‌ده سه‌ردانى سلێمانى بكات
K24 – هه‌ولێر:
له‌یلا گوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی جڤاكا دیموكراتیك كه‌جه‌ده ویستی له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سته‌مبوڵه‌وه به‌ره‌و ھەرێمی كوردستان و بۆ سلێمانی گەشت بكات، به‌ڵام پۆلیسی توركیا رێگری له چوونی گوڤه‌ن بۆ سلێمانی كردووە و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر پاسه‌پۆرته‌كه‌یدا گرتووە.
به پاساوی ئه‌وه‌ی پاسه‌پۆرتی هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی جڤاكا دیموكراتیك كه‌جه‌ده به‌سه‌ر چووه پۆلیس نه‌یهێشت گوڤه‌ن سه‌ردانی سلێمانی بكات.