چەكدارێكی حەشدی شەعبی لە داقوق كوژرا

K24 – كەركووك

 لە قەزای داقوق لەلایەن چەند كەسێك تەقە لە چەكدارێكی حەشدی شەعبی دەكرێت و دوای گەیاندنی بۆ یەكێك لە نەخۆشخانەكانی كەركووك گیانی لە دەستدا، سەرچاوەیەكیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكات پێدەچێت رووداوەكە پەیوەندی بە كێشەی ناوخۆیی حەشدەوە ھەبێت.

پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "شەوی رابردوو چەند كەسێك لە داقوق تەقە لە چەكدارێكی حەشدی شەعبی كردووە، دوای ئەوەی گەیاندویانەتە نەخۆشخانەی ئازادی لە شاری كەركووك گیانی لە دەستدا".

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە كوردستان24 گوت: "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان پێدەچێت ئەو رووداوە لە ئەنجامی كێشە ناوخۆییەكانی نێوان حەشدی شەعبی شیعە و سوننە روویدابێت، چونكە ماوەیەك لەمەوبەر كێشە لە نێوان دووبەرەی حەشدی شەعبی روویداوە".