زۆربه‌ی ئه‌مریكییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی ترامپ ده‌ترسن
كلینتۆن چوار خاڵ له پێش ترامپه
K24 – هه‌ولێر
به‌پێی راپرسییه‌ك زیاتر له نیوه‌ی هاووڵاتیانی ئه‌مریكا له سه‌رۆكایه‌تی دۆنالد ترامپ ده‌ترسن و ته‌نیا نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێ پێیان وایه ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی باش له كۆشكی سپی خزمه‌تی ئه‌مریكا بكات.
به‌پێی دوایین راپرسی ئه‌لكترۆنیی ئاژانسی ئهسوشهیتد پرێس، ئه‌وه به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌یه به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی ترامپ پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هیلاری كلینتۆنی پاڵێوراوی دیموكراته‌كان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه بڕیاره له رۆژی هه‌شتی تشرینی دووه‌می 2016 به‌ڕێوه بچێت.
هه‌روه‌ها زۆربه‌ی ده‌نگده‌ران دژی سیاسه‌تی توندره‌وانه‌ی ترامپن له به‌رامبه‌ر كۆچبه‌ران كه بووه بابه‌تێكی سه‌ره‌كی كه‌مپه‌ینی ئه‌و بازرگانه ملیۆنێره بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.
ده‌نگده‌ران زیاتر باوه‌رییان به كلینتۆن هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه زۆرانه‌ی كه به‌ره‌وڕووی ئه‌مریكا بوونه‌ته‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه به‌پێی راپرسییه‌كی ئاژانسی رۆیته‌رز، هیلاری كلینتۆن چوار خاڵ له پێش دۆنالد ترامپه.
به‌پێی ئه‌و راپرسییه‌ی كه له رۆژانی نێوان 16 تا 22 ئه‌یلول ئه‌نجامدراوه، 41% ده‌نگده‌رانی ئه‌مریكا پشتگیری له هیلاری كلینتۆن پاڵێوراوی دیموكراته‌كان ده‌كه‌ن، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیكبوونی یه‌كه‌م دیبه‌یتی نێوان هه‌ردوو پاڵێوراوی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.