هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی په‌یه‌ده له ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌چوو
K24 – هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2016-09-24 هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی رێكخستنی ئه‌وروپای پارتی یه‌كێتی دیموكرات- په‌یه‌ده له شاری برۆكسلێ پایته‌ختی به‌لژیكا به‌ڕیوه‌چوو.
هاوسه‌رۆكه‌كانی په‌یه‌ده، ساڵح موسلیم و ئاسیا عه‌بدوڵا و به‌رپرسی ته‌ڤگه‌ری جڤاكی دیموكراتیك ـ ته‌ڤده‌م، ئالدار خه‌لیل و ئه‌ندامانی په‌یه‌ده له ئه‌وروپا به‌شداری هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی رێكخستنی ئه‌وروپای حزبه‌كه‌یان ببوون.
ئالدار خه‌لیل گوتارێك پێشكه‌ش كرد و داوای له لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرد پشتیگریی سیسته‌می فیدراڵی رۆژئاوا و شۆڕشه‌كه‌ی بكه‌ن.
گوتیشی سیسته‌می فیدراڵی رۆژئاوا و باكووری سوریا نابێته هۆی پارچه‌بوونی سوریا، به‌پێچه‌وانه‌وه یه‌كپارچی سوریا به‌هێزتر ده‌كات.
ژماره‌یه‌ك له كه‌سوكاری ئه‌و شه‌هیدانه‌ی بیانی كه منداڵه‌كانیان له ریزه‌كانی یه‌په‌گه‌دا شه‌هید بوونه، به‌شداری كۆنگره‌ی په‌یه‌ده له ئه‌وروپا ببوون.