توركیا چه‌كی قورس ده‌داته جه‌رده‌وانه‌كانی باكووری كوردستان
K24 – هه‌ولێر
وه‌زیری ناوخۆی توركیا سلێمان سۆیلو رایگه‌یاند جه‌رده‌وانه‌كان ناویان له "پاسه‌وانی گوند" بۆ "پاسه‌وانی هه‌میشه‌یی" ده‌گۆڕێت و چه‌كی قورس و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازییان پێیان ده‌درێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی سه‌باح، سۆیلۆ له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ل 37 سه‌رۆك جه‌رده‌وانه‌كانی 22 ناوچه‌ی باكووری كوردستان رایگه‌یاند جه‌رده‌وانه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كه سه‌ربازییه‌كان ده‌جوڵێنه‌وه و كار ده‌كرێت بۆ پێكهێنانی تیمی تایبه‌تی جه‌رده‌وانه‌كان.
هه‌روه‌ها فه‌رمانگه‌ی تایبه‌ت به راپه‌راندنی كاروباری جه‌رده‌وانه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا پێك ده‌هێنرێت.