ژنه گۆرانيبێژێك به سه‌ماكردنه‌وه گۆرانى "ژيانم" له مزگه‌وت كليپ ده‌كات
ژنه گۆرانيبێژى تاتارستان رازادا گانيويلينا گۆرانى " Zhanym " به ماناى "ژيانم" له ناو گۆڕه‌پانى نزگه‌وى سپى ناوچه‌ى بولگارى تاتارستان به جلى نيمچه رووت و سه‌ماكردنه‌وه كليپ و بڵاو كرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ژنه گۆرانيبێژى تاتارستان رازادا گانيويلينا گۆرانى " Zhanym " به ماناى "ژيانم" له ناو گۆڕه‌پانى نزگه‌وى سپى ناوچه‌ى بولگارى تاتارستان به جلى نيمچه رووت و سه‌ماكردنه‌وه كليپ و بڵاو كرده‌وه.
له ئاستى ره‌سمى و ميلييدا كليپكردنى ئه‌و گۆرانييه و سه‌ماكردن له ناو مزگه‌وتى سپيدا ره‌خنه‌ى زۆرى لێگيراوه.
ئه‌و ژنه گۆرانيبێژه له وه‌ڵامى ره‌خنه‌كاندا رايگه‌ياندووه، ئه‌و مه‌به‌ستى نه‌بووه سوكايه‌تى به شوێنه پيرۆزه‌كان و ئاينى خه‌ڵك بكات.
لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى تاتار به زمانێكى توند رايانگه‌ياندووه، ئه‌و گۆرانييه سنوورى ئازادى و راده‌ربڕينى به‌زاندووه.
له‌و باره‌يه‌وه موفتى تاتارستان كامل سامگولين رايگه‌ياندووه, ئه‌و مزگه‌وته كه‌له‌پوور و شوێنه‌وارى شارستانى تاتاره و موسڵمانان مزگه‌وته‌كانيان به رووى هه‌موو كه‌سێكدا كراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ردان و په‌رستش, نه‌ك بۆ سه‌ماكردن.
لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان به گوێره‌ى به‌شى 148ى ياساى سزادانى رووسيا گۆرانيبێژه‌كه‌يان تۆمه‌تبار كردووه به ده‌ستدرێژيكردنه سه‌ر ئازادى بيروباوه‌ڕ و ئاين.
ژنه گۆرانيبێژه‌كه به‌دله‌يه‌كى سوورى تايبه‌ت به سه‌ماى خۆرهه‌ڵاتى له‌به‌ر كردووه و ئاوازى گۆرانيبێژى توركيى سيزان ئه‌كسو كه له نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو بڵاويكردبوويه‌وه دووباره ده‌كاته‌وه.
ژنه گۆرانيبێژه‌كه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ئينستگرام بابه‌تێكى درێژى به رووسى بۆ هه‌وادارانى بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له‌و بابه‌ته‌دا نووسيويه‌تى: سه‌ماى خۆرهه‌ڵاتيم زۆر خۆش ده‌وێت و ويستوومه گۆرانييه‌كه‌م جياواز بێت بۆيه له ناو ئه‌و مزگه‌وته كليپم كردووه.
