هاووڵاتييه‌ك گيانى له‌ده‌ستدا و 10 كه‌سى ديكه به‌هۆى داڕووخانى باڵهخانهيهكهوه بريندار بوون
په‌يامنێرى كوردستان 24 له دهۆك رايگه‌ياند، به هۆى داڕووخانى باڵهخانهيهك هاووڵاتييه‌ك گيانى له‌ده‌ستدا و چاره‌نووسى هاووڵاتييه‌كى ديكه نادياره و نزيكه‌ى 10 هاووڵاتى ديكه بريندار بوون.
K24 – دهۆك:
په‌يامنێرى كوردستان 24 له دهۆك رايگه‌ياند، به هۆى داڕووخانى باڵهخانهيهك هاووڵاتييه‌ك گيانى له‌ده‌ستدا و چاره‌نووسى هاووڵاتييه‌كى ديكه نادياره و نزيكه‌ى 10 هاووڵاتى ديكه بريندار بوون.
رووداوه‌كه دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ روويداوه و تيمه‌كانى فرياكه‌وتن گه‌يشتوونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه.
هه‌يسه‌م عه‌بدى به‌رپرسى تيمه‌كانى فرياكه‌وتنى ته‌ندرووستى له پارێزگاى دهۆك تايبه‌ت به كوردستان 24 زانييارييهكانى پشتڕاست كرده‌وه و رايگه‌ياند, تيمه‌كانيان سه‌رقاڵى گواستنه‌وه‌ى بريندارهكانن بۆ نه‌خۆشخانه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا تيمه‌كانى فرياگوزارى و ژماره‌يه‌ك له هاووڵاتيان سه‌رقاڵى به‌دواداگه‌ڕانى ئه‌و هاووڵاتييهن كه ده‌وترێت بووه به ژێر داروپه‌ردووى باڵه‌خانه رووخاوهكهوه.
تا ئێستا هۆكارى داڕووخانى ئه‌و باڵهخانهيه نه‌زانراوه كه له قۆناغى درووستكردندا بووه.
ئه‌م وێنانه تايبه‌تن به كوردستان 24
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)


.jpg)