له واشنتن سێ ژن و پياوێك كوژران
له ویلایه‌تی واشنتن له باكووری رۆژئاوای ئه‌مریكا چوار كه‌س كە سێ ئافرەت و پیاوێكن له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنێك له‌ناو مۆڵێك كوژران و دوو دیكه‌ش برینداربوون و ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش هەڵات.
K24 – هه‌ولێر:
له ویلایه‌تی واشنتن له باكووری رۆژئاوای ئه‌مریكا چوار كه‌س كە سێ ئافرەت و پیاوێكن له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنێك له‌ناو مۆڵێك كوژران و دوو دیكه‌ش برینداربوون و ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش هەڵات.
گوته‌بیژی پۆلیسی ویلایه‌تی واشنتن، مارك فرانسیس رایگه‌یاند، رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه كاتژمێر 7.00 ئێواره به كاتی رۆژئاوای ئه‌مریكا له مۆڵی كهسكێید له بورلینتۆن روویدا و هێزه‌كانی پۆلیس به شێوه‌یه‌كی چالاك به‌دوای ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌گه‌ڕێن، كه دواجار له كاتی رۆیشتن له مۆڵ به‌ره‌و ئۆتۆبانێكی نزیك بینراوه.
ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی ویلایه‌تی واشنتن هه‌فته‌یه‌ك پاش ئه‌وه‌ی دێت كه پیاوێك به چه‌قۆ 9 كه‌سی له‌ناو مۆڵێك له ناوه‌ڕاستی مینێسۆتا بریندار كرد، پێش ئه‌وه‌ی كه بكوژرێت.