فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەستپێشخەرییەکەی کوردستان24 بۆ بەکارهێنانی زمانی ئاماژە بەرز دەنرخێنێت
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەستپێشخەریی کەناڵی کوردستان24 بۆ زیادکردنی زمانی ئاماژە لە گەشتەکانی هەواڵدا بەرز دەنرخێنێت و بە هەنگاوێکی میدیایی و پیشەییی بەرچاو بۆ دابینکردنی مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری بۆ بینەرانی نابیست وەسف دەکات.
پێنجشەممە، 24ی ئەیلوولی 2026, فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاندووە، ئەم دەستپێشخەرییەی کوردستان24 رەنگدانەوەی هەستکردنە بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر سەرجەم توێژەکانی کۆمەڵگە و پاراستنی مافی بینەران لە وەرگرتنی زانیارییەکان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە.
وێڕای ئاڕاستەکردنی دەستخۆشی، فەرمانگەی میدیا و زانیاری هیوای خواستووە ئەم هەنگاوەی کوردستان24 بەردەوام بێت و ببێتە نموونەیەک بۆ سەرجەم کەناڵ و دامەزراوە میدیاییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.
کوردستان24 وەکو یەکەم میدیای کوردستانی و هەستکردنێک بە ئەرکە کۆمەڵایەتی و نیشتمانییەکانی و بە بۆنەی رۆژی جیهانی زمانی ئاماژە بڕیاریدا، هەواڵەکانی کاتژمێر 6ی ئێوارە زمانی ئاماژەیان بۆ زیاد بکرێت.