چوار لايهنى سياسى ئهگهرى خۆپيشاندان تاوتوێدهكهن
هەرچوار پارتەکە راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.
K24 – ههولێر:
شاندێکی هاوبەشی یەکێتی، گۆڕان و یەکگرتوو سەردانی کۆمەڵی ئیسلامیان لە شاری سلێمانی کرد و بە مەبەستی تاوتوێکردنی رەوشی سیاسی و ئابووری هەرێمی کوردستان و ئەگەری خۆپیشاندان لە سلێمانی کۆبوونەوەو دواتر، هەرچوار پارتەکە راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوە هاوبەشەکەدا هاتووە "پشتیوانى لە تەواوى داواکارییە رەواکانى سەرجەم هاوڵاتیان و موچەخۆران دەکەین" و ئاشکراشیان کرد حکومەتى هەرێم بەرپرسە لە دابینکردنى مووچە و باشکردنى گوزەرانى هاووڵاتیان و پێویستە حکومەت پەلە بکات لە جێبەجێکردن و ڕاپەڕاندنى ئەرکەکانى.
لەبەشێکى تری ڕاگەیاندراوەکەى گۆڕان، یەکێتى، کۆمەڵ و یەکگرتوودا ئەوەش خراوەتەڕوو "جەخت لەسەر مافى هاووڵاتیانى کوردستان لە دەربڕینى ناڕەزایەتییەکان بەشێوەیەکى شارستانیانە و بێ توندوتیژى و بەلاڕێدا نەبردنى دەکەینەوە".
دواتریش بە ئامادەبوونی نوێنەری پارتی و هەر چوار پارتەکەی دیکە، لەگەڵ لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوە، بەمەبەستی چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەگەری خۆپیشاندان لە چەند رۆژی داهاتوو لەشاری سلیمانی.
.jpg)